
ئه‌و كه‌سه‌ى له سویسرا یه‌كه‌مجار بانگه‌شه‌ى دژى قه‌ده‌غه‌كردنى مناره‌ى مزگه‌وته‌كان ده‌ست پێ كرد، موسوڵمان ده‌بێت ... دانیال سترێچ ئه‌ندامى پارتى خه‌ڵكى سویسرِاییه (SVP) و سیاسه‌توانێكى به‌ناوبانگه، ئێستا بووه‌ته لێنه‌برِاوێكى ئاینى ئیسلام. له كۆتاییدا بیرۆكه دژه ئیسلامیه‌كانى بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌لكێشى ناو ئاینى ئیسلامى بكات. رِۆژنامه‌ى \\\"زه نه‌یشن\\\" بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه‌وا سیاسه‌توانى سویسرِایی ناسراو، دانیال سترێچ، كه یه‌كه‌م كه‌س بوو بانگه‌شه‌ى دژى قه‌ده‌غه‌كردنى مناره‌ى مزگه‌وته‌كان و داخستنى مزگه‌وته‌كانى سویسرا ده‌ست پێ كرد، هاته نێو ئامێزى ئیسلامه‌وه. دانیال سترێچ ئه‌ندامى پارتى خه‌ڵكى سویسرِاییه (SVP) و سیاسه‌توانێكى به‌ناوبانگه، ئێستا بووه‌ته لێنه‌برِاوێكى ئاینى ئیسلام. له كۆتاییدا بیرۆكه دژه ئیسلامیه‌كانى بووه هۆى ئه‌وه‌ى په‌لكێشى ناو ئاینى ئیسلامى بكات. سترێچ ئێستا خۆى به‌شه‌رمه‌زار ده‌زانێت بۆ ئه‌و كاره‌ى كه كردوویه‌تى و ده‌یه‌وێ جوانترین مزگه‌وتى ئه‌وروپا له سویسرِا بنیات بنێت. سه‌یرترین شت ئه‌وه‌یه كه ئێستا چوار مزگه‌وت له سویسرِا هه‌یه و سترێچ ده‌یه‌وێ به‌ردى بناغه‌ى پێنجه‌م مزگه‌وت دابنێت.